به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە بڵاو کردنەوەی پەیامێکی تویتەری لە کاردانەوە بە هەندێک گومان لەسەر ئەگەری سەربزێویی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: بەرەی بەرخۆدان لە ئەوپەڕی وشیاری و ئامادەیی دایە و وڵامی بەهێز و کوشندەی هەر هەڕەشەیەکی ترامپ دەداتەوە.
شێخ ئەکرەم کەعبی درێژەی دا: بەرخۆدان نە دەکشێتەوە و نە شکست دەهێنێت و نە هیچ جۆرە ترسێکی هەیە.
ناوبراو وێڕای جەخت لەسەر بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاران تا ئازاد کردنی تەواوی نیشتمان، زیادی کرد: بەرەی بەرخۆدان بە ویستی خودا لە ڕێگای ئیمام حسێن دەمێنێتەوە.